ڤیدیۆ؛ وەین روونی سەرنجڕاکێشترین گۆڵی تۆمارکرد

30-11-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن وەین روونی، پرێمەرلیگ، ئینگلتەرا
A+ A-

 

رووداو - هەولێر

وەین روونی بە تۆمارکردنی گۆڵێکی سەرنجڕاکێش لە ناوەڕاستی یاریگە و بە تۆمارکردنی هاتریک یارمەتی یانەی ئێڤەرتۆنی دا بۆ سەرکەوتن بەسەر یانەی وێستهام لەگەڕی 14ی پرێمەرلیگ.

ئێڤەرتۆن یەکەم یاریی لەژێر سەرپەرشتی سام ئالاردایس ئەنجامدا و یارییەکەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

لە خولەکی 18 وەین روونی دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا لەکاتی گەڕاندنەوەی تۆپەکە لەلایەن گۆڵپارێزەوە روونی بەلێدانی سەر گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 28 هەمان یاریزان گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد، لە خولەکی 59 مانوێل لانزینی لێدانێکی سزای لەدەستدا، دوای ئەوە لەخولەکی 66 وەین روونی یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین گۆڵەکانی لە ناوەڕاستی یاریگەوە تۆمارکرد و بووە خاوەنی هاتریک لە یارییەکەدا، دوای ئەویش ئاشلی ویلیامز گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئێڤەرتۆن کۆتاییهات.



ئامارەکانی وەین روونی

* هاتریکەکەی وەین روونی دوای 2272 رۆژ یەکەم هاتریکی ئەو یاریزانە بوو، دوایین هاتریکی لە 10-9-2011 بووە و ئەمە درێژترین مەودای نێوان هاتریکی یاریزانێکە لە پرێمەرلیگ.

* وەین روونی 14 گۆڵی بەرامبەر وێستهام تۆمارکردووە، لە پرێمەرلیگدا، زیاتر لە هەموو یاریزانەکانی دیکە، تەنیا مایکل ئوێن 13 گۆڵی لەو یانەیە کردووە.

* تەنیا ئالان شیرەر 11، رۆبی فاولەر 9 و تێری هێنری و مایکل ئوێن زیاتر لە وەین روونی هاتریکیان لەسەردەمی پرێمەرلیگدا تۆمارکردووە کە روونی خاوەنی 7 هاتریکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە