ڤیدیۆ؛ بۆرووسیا دۆرتموند لە فرانکفورتی بردەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

بۆرووسیا دۆرتموند، لە یارییەکی زەحمەتدا لە ئینتراخت فرانکفورتی بردەوە و 3 خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
 
لە گەڕی دوازدەمی خولی ئەڵمانیادا، بۆرووسیا دۆرتموند بووە میوانی ئینتراخت فرانکفورت و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێیبردەوە.
 
تیپی میوان لە خولەکی 21 لە رێگەی جولیان براندتەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام خاوەن یاریگە تەنیا 5 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، کە لە رێگەی داییچی کاماداوە گۆڵەکە تۆمارکرا.
 
گۆڵی بردنەوە بۆ یانەی میوان لە سەرەتای گێمی دووەمدا لە خولەکی 52 لە رێگەی جۆد بێلینگهامەوە تۆمارکرا.
 
بەم سەرکەوتنە، بۆرووسیا دۆرتموند ژمارەی خاڵەکانی بۆ 22 خاڵ بەرزکردەوە و بۆ ماوەیەکی کاتی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، ئینتراخت فرانکفۆرتیش بە 20 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.