ڤیدیۆ؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یارییەکی دراماتیکیدا بە کادیز دۆڕا

30-10-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by JORGE GUERRERO / AFP
Photo by JORGE GUERRERO / AFP
نیشانەکردن ئاتلێتیكۆ مه‌درید کادیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی دراماتیکیدا، کادیز برینەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدی قوڵترکرد، کە هەفتەی رابردوو ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کردووە.
 
لە گەڕی 12ـی لالیگادا، کادیز لەسەر یاریگەی رامۆن دی کارانزا میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد و لە یارییەکدا کە سیناریۆیەکی دراماتیکی هەبوو، بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێیبردەوە.
 
تیۆ بۆنگۆندا لە خولەکی یەکەمی یارییەکەدا، کادیزی بە گۆڵێک پێشخست و یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە تاوەکو دوایین 10 خولەکی یارییەکە، کە 4 گۆڵی تێدا کرا.
 
ئەلیخاندرۆ فێرناندێز لە خولەکی 81ـدا گۆڵی دووەمی بۆ تیپی خاوەن یاریگە تۆمارکرد، بەڵام کوڕانی دیێگۆ سیمیۆنی خۆیان بەدەستەوە نەدا و لە خولەکی 85 و 89ـدا دوو گۆڵیان تۆمارکرد، کە یەکەمیان لە لایەن لویس هێرناندێزی یاریزانی یانەی کادیز بە هەڵە لە گۆڵی خۆیان تۆمارکرا و دووەمیشیان لە لایەن جواو فیلیکسەوە تۆمارکرا.
 
لە کاتێکدا کە هەمووان چاوەڕێی فیکەی ناوبژیوان بوون، بۆ ئەوەی یارییەکە تەواوبکات و هەر لایەک خاڵێکی بەربکەوێت، روبێن سۆبرینۆی هێرشبەری کادیز لە خولەکی 9ـی کاتی زیادکراودا گۆڵی بردنەوەی بۆ کادیز تۆمارکرد و 3 خاڵەکەی لەنێو یاریگەی خۆیاندا هێشتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە