ڤیدیۆ؛ لیڤاندۆڤسکی بەشێوەیەکی کاتی بارسێلۆنای گەیاندە پێشەنگی لالیگا

30-10-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by JOSE JORDAN / AFP
Photo by JOSE JORDAN / AFP
نیشانەکردن بارسێلۆنا ڤالێنسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بارسێلۆنا زۆر بە زەحمەت لە ڤالێنسیای بردەوە و 3 خاڵی دیکەی بەدەستهێنا و بەردەوامە لە رکابەریکردنی ریال مەدرید لەسەر پێشەنگی لالیگا، کە ئێستا بەشێوەیەکی کاتی و بەجیاوازی گۆڵ لەپێش ریال مەدرید لە لووتکەی ریزبەندییدایە.
 
لە یاریی لووتکەی گەڕی 12ـی لالیگادا، بارسێلۆنا لەسەر یاریگەی مێستایا بووە میوانی ڤالێنسیا و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی 90+3 لەلایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکییەوە تۆمارکرا.
 
بە درێژایی 90 خولەکی یارییەکە هەردوو تیپ چەندین هێرشیان کردە سەر گۆڵی یەکدی بەڵام کەسیان نەیتوانی تۆڕی گۆڵی ئەوەی دیکە بهەژێنێت، تاوەکو لە خولەکی 3ـی زیادکراودا، بەخت یاوەری لیڤاندۆڤسکی بوو، جارێکی دیکە بارسای رزگارکرد و 3 خاڵە گرنگەکەی یارییەکەی بەخشییە بلاوگرانا.
 
بەم سەرکەوتنە بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 31 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی گەیشتە پێشەنگی ریزبەندیی خولەکە، هاوکات ژمارەی خاڵەکانی ڤالێنسیا بە 15 خاڵ مایەوە، کە لە پلەی دەیەمدایە.
 
لەم یارییەدا بارسا دوو لە بەرگریکارانی بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا، کە هەریەک لە ژول کوندێ و ئێریک گارسیا نەیانتونای یارییەکە تەواو بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە