ڤیدیۆ؛ ئەیسی میلان سێ گۆڵ و سێ خاڵی وەرگرت

30-10-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن یۆرۆپالیگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئەیسی میلان لە نێو یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی ئاسانی بەدەستهێنا.

لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ، ئەیسی میلان پێشوازی لە سپارتا پراگ کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 24دا و لە ئاسیستێکی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ براهیم دیاز گۆڵی یەکەمی بۆ میلان تۆمارکرد، هەر لەم گێمەدا زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لێدانێکی سزای بۆ ئەیسی میلان لەدەستدا.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 57دا رافایێل لیاو گۆڵی دووەمیشی بۆ ئەیسی میلان تۆمارکرد، 10 خولەک دوای ئەم گۆڵە دیێگۆ دالۆت گۆڵی سێیەم و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ رۆسۆنێری تۆمارکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە