رووداو ـ هه‌ولێر
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، ناوی خۆی و لیۆنێل مێسی له 5 پاڵێوراوی بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر دوورده‌خاته‌وه‌و ده‌شڵێت "ته‌نیا من و مێسی ده‌توانین 10 ساڵ له لوتكه‌دا بمێنینه‌وه".
رۆناڵدۆ له‌باره‌ی پاڵێوراوه سه‌ره‌كییه‌كانی باڵۆن دۆره‌وه گوتی "نازانم ناوی مێسی له لیستی سه‌ره‌كیدا ده‌مێنێته‌وه یان نا، به‌ڵام پێموایه 5 یاریزان ده‌توانن ململانێ له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كه بكه‌ن، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له محه‌ممه‌د سه‌ڵاح، لوكا مۆدریچ، رافایێل ڤاران، ئه‌نتوان گریزمان و كیلیان ئێمباپێن".
رۆناڵدۆ دووپاتیكرده‌وه كه ده‌كرێت یه‌كێك له فه‌ره‌نسییه‌كان خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه، به‌و پێیه‌ی نازناوی مۆندیالیان بردووه‌ته‌وه.
ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، گوتیشی "چه‌ند یاریزان هه‌ن بتوانن بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له لوتكه‌دا بمێننه‌وه؟ وابزانم من و مێسین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ