دوای دۆڕانیان بەرامبەر خیرۆنا رۆناڵدۆ بەڵێنێکی بە زیدان داوە

30-10-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای دۆڕانە چاوەڕواننەکراوەکەیان لە یاریی بەرامبەر یانەی خیرۆنا بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ لە گەڕی دەیەمی لالیگا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بەڵێنێکی گەورەی بە زینەدین زیدان داوە.

رۆژنامەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی رایگەیاندووە، رۆناڵدۆ بەڵێنی بە زیدان داوە، تاوەکو مانگی یەکی ساڵی داهاتوو یانەکەی بگەیێنێتە پێشەنگی لالیگا، سەرەرای ئەوەی ئێستا یانەکە بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ و بەجیاوازی 8 خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگایە.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە، رۆناڵدۆ هەمیشە حەزی لە سەرکێشییە و هەموو هەوڵێک بۆ پێشکەشکردنی بەرزترین ئاست دەدات، ئەمەش وایکردووە ئەو بەڵێنە بە زیدان بدات و ئەو تاقیکردنەوەیە پێکەوە ئەنجامبدەن.

ریال مەدرید دوور لە پێشبینییەکان لەگەڕی دەیەمی لالیگا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە یانەی خیرۆنا دۆڕا و ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەدا خاوەنی 20 خاڵە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە