رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی پاڵەوانێتی پایسکلسواری هاینان ئەنجامدران


رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی پاڵەوانێتی پایسکلسواری هاینان کە لە چین دەکرێت ئەنجامدران، لە رکابەرییەکەدا یاکوپ مارچیکۆی ئیتاڵی پلەی یەکەمی گەڕەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە پێشەنگی ریزبەندی گشتی پاڵەوانێتییەکە و پاڵەوانی گەڕی رابردووش لە پلەی یازدەیەم هات.

گەڕی دووەمیرکابەرییەکانی پایسکلسواری هاینان لە چین ئەنجامدرا و یاکوپ ماریچکۆی ئیتاڵی پلەی یەکەمی ئەو گەڕەی بردەوە و چووە پێشەنگی ریزبەندی گشتی پاڵەوانێتییەکە.

ماوەی رکابەریی ئەم گەڕە 230 کیلۆمەتر بوو و لە شینگلۆنگەوە دەستیپێکرد و لە هایکۆ کۆتایی هات.

رکابەرییەکە بەهێزەوە دەستیپێکرد و هەر زوو بەشداربووان هەموو هێزیان بۆ زوو گەیشتن بە خاڵی کۆتایی رکابەرییەکە و بردنەوەی یەکێک لە پلەکانی پێشەوەی ئەم گەڕەی پاڵەوانێتییە خستەگەڕ و رکابەرییەکی زۆر لەنێوان بەشداربوواندا بینرا.

لەگەڵ نزیکبوونە لە خاڵی کۆتایی رکابەرییەکە بەهێزتر و بەشداربووانیش زیاتر ماندوودەبوون، بەڵام یاکوپ ماریچکۆی ئیتاڵی دوای پێنج کاژێر و 20 خولەک و 24 چرکە پێش هەموو رکابەرەکانی گەیشتە خاڵی کۆتایی و پلەی یەکەمی رکابەرییەکەی بەدەستهێنا، مارتین لارس لە پلەی دووەم و دیلان پیگیش لە پلەی سێیەم هاتن.

دوای کۆتاییهاتنی ئەم گەڕەی پاڵەوانێتییەکە خوان ئاپیراستۆری ئیسپانی پاڵەوانی گەڕی یەکەم لە پلەی یازدەیەم هات و یاکوپ ماریچکۆش پلەی یەکەمی ریزبەندی گشتیی کردووە.