بارسێلۆنا و نایکی گرێبەستەکەیان نوێکردەوە


رووداو - هەولێر

دەستەی گشتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و پاڵەوانی وەرزی رابردووی لالیگا لەگەڵ کۆمپانیای نایکی گرێبەستەکەیان تاوەکو ساڵی 2028 نوێکردەوە.

گرێبەستی نێوان هەردوولا بۆ سپۆنسەریکردنی یانە کەتەلۆنییەکە تاوەکو 10 ساڵی دیکە بەرامبەر 150 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا نوێکرایەوە.

گرێبەستی ئێستای نایکی و بارسا لە ساڵی 2018 کۆتاییدێت، بەڵام هەردوولا گەیشتووبوونە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان تاوەکو 2023 لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی گرێبەستەکە تاوەکو دواجار گرێبەستەکەیان بۆ ساڵی 2028 نوێبکرێتەوە.

548 ئەندامی یانەکە لەگەڵ ئەوەبوون گرێبەستی بارسێلۆنا لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکەی ئەمریکا نوێبکرێتەوە و تەنیا 10 دەنگی دژی ئەو بڕیارە هەبوون  و بە زۆرینەی دەنگەکان گرێبەستەکە بڕیاری نوێکردنەوەی لەسەر درا.

مانیل ئارویۆ جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا باسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەکات و رایگەیاندووە، کارەکانی گرێبەستە نوێیەکە لە کۆتایی 2018 و سەرەتای 2019 دەستپێدەکات بەرامبەر 150 بۆ 150 ملیۆن لە ساڵێکدا درێس و کاڵای تایبەت بە بارسێلۆنا دروستدەکات.