ماراسۆنی هەولێر.. کەمیی بەشداریی کچان خاڵی نێگەتیڤ بوو

ئەمانە هەزاران بەشداربووی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێرن، ئەمساڵ ئەگەرچی جیاواز لە ساڵانی رابردوو رێژەی بەشداربووانی ماراسۆنەکە بەرزبووەتەوە بەڵام رێژەی بەشداری کچان هەر بەکەمی ماوەتەوە.

ئەگەرچی رێژەیەکی کەمی کچان بەشداریان لە چوارەم ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر کرد بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان توانیان رکابەری لەسەر نازناوەکان بکەن و پلەکانی پێشەوە بەدەستبێنن، بەشێکیشیان پەیامیان هەیە و داوا دەکەن کچان بەشێوەیەکی بەرچاوتر بێنە نێو ماراسۆنەکە و ساڵانی داهاتوو بەشداربن.

ماراسۆنی نێو دەوڵەتی هەولێر بە ناوی راکردن لە پێناو ئاشتی کۆتایی هات، کچە بەشدارەکانی نێو رکابەرییەکانیش لە پێناو هێنانە ناوەوەی رێژەیەکی زیاتری کچان بۆ ناو وەرزش بەشداریان لە ماراسۆنەکەدا کرد.