ماراسۆنی هەولێر.. زیادبوونی ژمارەی بەشداربووان چاوەڕواننەکراو بوو

30-10-2015
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ماراسۆنی هەولێر
A+ A-

زیادبوونی رێژەی بەشداریی کردنی وەرزشوانان و هەوادارانی وەرزشی دیمەنێکی دیاریی چوارەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بوو.

رکابەرییەکان لە شەقامی شەست مەتری هەولێر بە بەشداریی زیاتر لە شەش هەزار کەس بەڕێوەچوو، کە پێکهاتبوون لە هاونیشتمانیانی باشووری کوردستان لەگەڵ خەڵکی وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکا و وڵاتانی عەرەب.

لە راکردنی پێنج کیلۆمەتری کوڕان ئەحمەد رەعد پلەی پێشەنگی بردەوە، لەسەر ئاستی کچانیش ژیلە رۆستەم پێشەنگ بوو.

محەمەد وەیسی راکەڕ پشکی شێری ماراسۆنەکەی بردەوە کە ماوەکەی بیست و یەک کیلۆمەتر بوو، بوشرا رەئوف کچە راکەری رۆژهەڵاتی کوردستان توانی میدالیای بەشی شێر لە مل بکات لەسەر ئاستی کچان.

هەر لە کێبڕکێکانی ماراسۆنی هەولێردا عەلی سەگبان توانی یەکەمین بلیتی راکردنی پێنج کیلۆمەتری کوڕان بباتەوە، هەروەها رەنا سەلمان بلیتی یەکەمی ئاستی کچانی وەرگرت.

بە سازکردنی کەرنەڤاڵێکی ئاهەنگ ئامێز میدالیا و خەڵاتەکانی ماراسۆنی هەولێر پێشکەشی سەرکەوتوان کرا، ئەوەی جێگای سەرنج کەش و هەوای پایتەختی باشووری کوردستان باران و ساردی بوو، بەڵام شایی کردنی بەشداربووان کەشەکەی گەرم کردبوو. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە