یادگار گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر هەڵوەشاندەوە

30-09-2024
سیڤەر بێستوون
A+ A-
رووداو دێجیتاڵ 
 
یادگار ئیبراهیم، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر بە رەزامەندی هەردوولا هەڵوەشاندەوە و ئێستا یاریزانەکە بێ یانەیە. 
 
یادگار، ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر واژۆ کرد، بەڵام بەبێ ئەنجامدانی هیچ یارییەک لە یانەکە جیابۆوە، رووداو لە سەرچاوەیەکی نزیک لە یادگارەوە زانیویەتی، هۆکاری  هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشکەوتنی دایک و باوکی یادگار و بەناچاری دەگەڕێتەوە لای ماڵباتەکەی.

 

 هەر ئەو سەرچاوەیە هەموو ئەو پڕوپاگەندانەی بەدرۆخستەوە کە باس لە ناکۆکی نێوان سەمیر بابۆ و یادگار دەکەن، رایگەیاند کە نەخۆشی دایک و باوکی و دووریان لێیەوە، تاکە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بوو. 
 
یادگاری 24 ساڵان، وەرزی رابردوو لە یانەی سەیدسادقەوە پەیوەندی بە یانەی هەولێر کرد و بە  18 گۆڵ بە هاوبەشی لەگەڵ دانا کامەران بووە گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە