ڤیدیۆ؛ تاناک یەکەمی رالیی چیلی بوو

رووداو دیجیتاڵ
 
ئۆت تاناک، شۆفێری تیپی ئێم ئێسپۆرت فۆرد پوما، خێراترین کاتی تۆمارکرد و چووە  پێشەنگی ریزبەندیی گشتی رالی چیلی.
 
تاناک پێشبڕکێکەی بە 4.2 چرکە لەپێش تیمۆ سونینی شۆفێری هیۆندا کۆتایی پێهێنا، لە بەرامبەردا ئێلڤین ئیڤانس، شۆفێری تۆیۆتا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و 12.7 چرکە لە دوای تاناکەوە بوو.
 
ئیلڤین ئیڤانس شۆفێری تۆیۆتا رۆژی پێستر خێراترین کاتی تۆمارکردبوو، و گەیشتبووە پێشەنگی ریزبەندیی گشتی رالی چیلی.
 
ئیڤانس بە 2.6 چرکە لە دوای تیمو سۆنینێن پلەی دووەمی گرتبوو، ئۆت تاناکی پلەی سێیەمی بەدەستهێنابوو، بەڵام لە دوێنێ هەینی تاناکی پێشەنگی لە ئیڤانس وەرگرتەوە.