هەواڵە ناخۆشەکە گەیشتە ریال مەدرید

30-09-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئاردا گولەر پێکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەواڵە ناخۆشەکە گەیشتە کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید و هاندەرانی ئەو یانەیە، و ئاردا گولەری یاریزانی یانەکە ماوەیەکی زیاتر لەوەی پێشبینی بۆ کرابوو، دووردەکەوێتەوە.
 
ئاردا گولەر، یاریزانی تورک، ئەم ماوەیە لە ریزەکانی ریال مەدرید ئامادە نابێت بەهۆی ئەو پێکانەی بەدەستییەوە دەناڵێنێت.
 
ئاردا گولەر، لە مەشقەکانی یانەی ریال مەدرید تووشی پێکان بوو، پێش ئەوەی رووبەڕووی لاس پاڵماس ببێتەوە، لە کاتێکدا تازە لە پێکانێکی درێژخایەن گەڕابووەوە، ئەمەش گورزێکی بەهێزبوو بۆ پێکهاتەی راهێنەر کارلۆ ئەنچێلۆتی.
 
میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، یاریزانەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی لە سەرەتادا پێشبینی دەکرا دووردەکەوێتەوە.
 
ئەو سەرچاوانە دووپات لەوە دکەنەوە، کە گولەر بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لەگەڵ یانەی ریال مەدرید دەرناکەوێت، بەتایبەتی دوای کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، هەروەها نەک هەر لە یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا بەشداری ناکات، بەڵکو بەشداری یارییەکەی بەرامبەر براگاش لە چامپیۆنزلیگدا ناکات، یان تەنانەت بەشداری لە یاریی کلاسیکۆش بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات، کە لە 28ـی تشرینی یەکەم، لە چوارچێوەی لالیگا بەڕێوەدەچێت.
 
یاریی داهاتووی ریال مەدرید ئێوارەی چوارشەممە بەرامبەر یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەبێت لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە