قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بە دوو یاریی بەهێز دەستپێدەکات

30-09-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چامپیۆنزلیگی ئاسیا
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یارییەکانی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بۆ بەشی رۆژئاوای کیشوەرەکە دەستپێدەکەن، دوو یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن.

کاژێر 16:40 لە یارییەکی تەواو سعودیدا، هەردوو یانەی ئەهلی و نەسر رووبەڕووی یەکدەبنەوە، بۆ رکابەرییکردن لەسەر گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

یارییەکە لەسەر یاریگەی جاسم بن حەمەد لە دەوحە بەڕێوەدەچێت، ئەم یارییە رووداوێکی مێژوویی بەخۆیەوە دەبینێت و بۆ یەکەمجار لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا سیستمی ڤار بەکاردەهێندرێت.

یانەی ئەهلی دوای ئەوەی لە قۆناخی رابردووی پاڵەوانێتییەکەدا بەلێدانی یەکلاییکەرەوە لە یانەی شەباب ئەهلی دوبەی ئیماراتیی بردەوە گەیشتە ئەم قۆناخە، یانەی نەسریش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی سەدی قەتەری بەدەستهێنا و جێگەی خۆی لە قۆناخەکەدا کردەوە.

یاریی دووەمی ئەمڕۆی پاڵەوانێتییەکە، لەنێوان هەردوو یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی و پاختاکۆری ئۆزباکستانی دەبێت، کە ئەویشیان لەسەر هەمان یاریگە لە کاژێر 20:45 دەکرێت.

پاختاکۆر دووەم قۆناخە لەسەریەک بەرامبەر یانە ئێرانییەکان یارییدەکات، دوای ئەوەی لە قۆناخی رابردوودا سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئیستقلال تاران بەدەستهێنا، ئەمڕۆش دەیەوێت بەربەستێکی دیکەی ئێرانییەکان ببڕێت بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی، بەڵام پێرسپۆلیس، یانەیەکی بەهێزە و چاوی هەم لە توڵەکردنەوەی هاونیشتمانییەکەیەتی هەمیش دەیەوێت بگاتە قۆناخی داهاتوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە