مان سیتی و مان یونایتد لە کاراباو کەپ یارییەکانیان دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

لە قۆناخی 16ـی جامی کاراباو کەپ، چوار یاری دەکرێن و هەردوو یانە شین و سوورپۆشەکەی شاری مانچێستەر یارییەکانیان دەکەن.

کاژێر 19:30 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی نیوپۆرت کۆنتی پێشوازی لە یانەی نیوکاسڵ دەکات، کاژێر 21:00 مانچێستەر سیتی دەبێتە میوانی بێرنلی.

کاژێر 21:45 یانەی ئێڤێرتۆن لەگەڵ یانەی وێستهام یاریدەکات و دوایین یاری ئەمڕۆش لە هەمان کاتدا دەبێت کاتێک مانچێستەر یونایتد دەبێتە میوانی یانەی برایتۆن.

یارییەکانی ئەم جامە هاتن و چوون نییە و بەپێی تیروپشک یاریگای ئەو یانەیە هەڵدەبژێردرێت کە یارییەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت و هەر یانەیەک یارییەکە بباتەوە راستەوخۆ دەچێتە قۆناخی داهاتوو.