ڤیدیۆ: دی سی یونایتد و نیۆیۆرك رێد بۆلز یه‌كسانبوون

30-09-2019
ئیحسان تاهیر
نیۆیۆرك رێد بۆلز ـ دی سی یونایتد 0 ـ 0
نیۆیۆرك رێد بۆلز ـ دی سی یونایتد 0 ـ 0
نیشانەکردن نیۆیۆرك رێد بۆلز دی سی یونایتد
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

یاری نێوان دی سی یونایتد و نیۆیۆرك رێد بۆلز به‌ یه‌كسانبوون كۆتاییهات، بێئه‌وه‌ی كه‌سیان بتوانێت گۆڵ بكات.

له‌ گه‌ڕی 33 خولی ئه‌مریكادا، نیۆیۆرك رێد بۆلز له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی دی سی یونایتدی كرد و یارییه‌كه‌ به‌ بێ گۆڵ كۆتاییهات. 

له‌و یارییه‌دا بیل حه‌میدی گۆڵپارێزی دی سی یونایتد ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و چه‌ندینجار نه‌یهێشت یاریزانانی نیۆیۆرك رێد بۆلز له‌ دره‌فه‌تی ئاساندا گۆڵی لێبكه‌ن، به‌ تایبه‌تیش له‌ خوله‌كی 61 كه‌ تۆپێكی به‌ جوانترین شێوه‌ له‌ گۆڵه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.

ئه‌مه‌ چواره‌م یارییه‌ دی سی یونایتد به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ نادۆڕێت، كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا جاری یه‌كه‌مه‌ له‌ 4 یارییدا به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ تووشی شكست نه‌بێت.

به‌م ئه‌نجامه‌ دی سی یونایتد به‌ 49 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵات مایه‌وه‌، كه‌ رێد بۆلزیش به‌ خاڵێك كه‌متر له‌ پله‌ی پێنجه‌م دێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە