جامی عێراق.. هەولێر لە خورماتوو یاری دەکات و ئەرکی زاخۆش ئاسانە
رووداو-هەولێر
ئەمڕۆ لە شاری بەغدا تیروپشکی یارییەکانی قۆناخی ٣٢ـی جامی عێراق راکێشرا و یانەکانی هەولێر و زاخۆ ئەرکیان ئاسانە.
یانەی هەولێر لە قۆناخی ٣٢ـی جامەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر بە یانەی دووز یاری دەکات، ئەم یارییە لە شارۆچکەی خورماتوو بەڕێوەدەچێت، یانەی زاخۆش لە یاریگەی نێودەوڵەتی زاخۆ میوانداری یانەی حدوود دەکات.
لە بەهێزترین یاریەکانیشدا کە دوو تیپی نایاب رووبەڕووی یەکدیدەبنەوە، یاری نێوان کەرخ و نەفتی وەسەت، نەجەف و نەفت، لە یارییەکی دیکەشدا تەڵەبە بەرامبەر بە نەفتی جنووب یاری دەکات، هەروەها یاری نێوان ئەمانەی بەغداد سناعەی کارەبایی یەکێکیدیکە دەبێت لەو رووبەڕووبوونەوانەی کە لە نێوان دوو تیپی نایابدا دەکرێت.
یانەی شورتەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی عێراق لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی بەنی سەعد دەبێتەوە، زەورای پاڵەوانی وەرزی رابردووی جامی عێراق لە نێو یاریگەی شەعب یاری لەگەڵ یانەی موسڵ دەکات.
بڕیارە لە رۆژی ٩ـی ئۆکتۆبەر یارییەکانی قۆناخی ٣٢ـی جامی عێراق دەستپێبکەن و سەرجەم یارییەکانیش لەیەک رۆژدا دەکرێن، شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکەش بەیەک دۆڕانە، واتا ئەو تیپەی دەیباتەوە دەگاتە قۆناخی هەشت کە یارییەکانی ئەو قۆناخەش لە رۆژی ١٣/١١ دەکرێن.
سەرجەم یارییەکانیش بەم شێوەیە دەبن:-
قوە جەویە - سادق
زەورا - موسڵ
مەعقەل - کارەبا
بەنی سەعد - شورتە
ئەمانەی بەغداد - سناعات کارەبایی
حور - دیوانیە
سەماوە - مینا
نەفتی ميسان - نەجمە
بەلەد - کەفل
زاخۆ- حدوود
سوفییە - ديالە
نەجەف - نەفت
دووز - هەولێر
كەرخ - نەفتی وەسەت
تەڵەبە - نەفتی جنووب
قاسم - بابل