مارتینۆ ته‌نها بردنه‌وه‌ى ده‌وێت



جیراردۆ مارتینۆی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە رایگەیاند ریکۆرد و ژمارەکان هیچ گرنگ نین ئەگەر یانەکەی نازناوی لالیگا بەدەستنەهێنێت.


تاتا لەپرێس کۆنفرانسێکدا دوای سەرکەوتنی بەرشلۆنە بەسەر ئەلمێریا بە دوو گۆڵی بێوەڵام، دووپاتیکردەوە یانەکەی لەم وەرزەدا گرنگی بەشکاندنی ریکۆردەکان نادات و بیر لەبەدەستهێنانی نازناو دەکاتەوە.

بەرشلۆنە لە پێشەنگی خولی ئیسپانیایە بە حەوت بردنەوەی لەسەریەک.

مارتینۆ گوتی ئەگەر لەکۆتاییدا نازناوی ئەو خولە بەدەستنەهێنین وەکو ئەوە وایە هیچمان نەکردبێت، بۆیە ریکۆرد و ژمارەکان بەلای منەوە هیچ گرنگ نین و تەنیا بیر لەبردنەوە دەکەمەوە.

راهێنەرەکەی بەرشلۆنە ناوی چووە مێژووە و سەرەتای ئەو لەگەڵ پاڵەوانی ئیسپانیادا لەسەرەتای هەموو راهێنەرەکانی پێش خۆی لەو یانەیە باشترە.