مێسی و ئینتەرمەیامی دیسان یارییان هەیە

30-08-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی سبەی، کاژێر 02:30 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی ئینتەرمەیامی لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەمریکیدا، لەسەر یاریگەی درایڤ ستادیوم میوانداری یانەی ناشڤێڵ دەکات.
 
یارییەکە لە گەڕی 26ـی کۆمەڵەی رۆژهەڵآتە و تێیدا یانەی ئینتەرمەیامی هەوڵدەدات درێژە بە ئاست و ئەنجامە باشەکانی بدات، کە لە دوای پەیوەندیکردنی لیۆنیل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و هەردوو هاوڕێکەی، بۆسکێس و ئەلبا یانەکە لە دۆخێکی زۆر باشدایە.
 
یانەی ناشڤیل یەکێکە لە تیپە باشەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی، کە تاوەکو ئێستا بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندیی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی گرتووە، لە کاتێکدا ئینتەرمەیامی 21 خاڵی هەیە و لە پلەی چواردەم و پێشکۆتاییدایە.
 
ئینتەرمەیامی دوای هاتنی مێسی جامی خولەکانی بۆ یانەکە بردووەتەوە، کە یەکەم نازناوە لە مێژووی ئەو یانەیەدا. گەیشتووەتە یاریی کۆتایی جامی ئەمریکاش. هەروەها لە دوای مێسی تەنیا یەک یارییان لە خولی ئەمریکیدا کردووە و لە نیویۆرک رێدبۆڵزی بردووەتەوە.
 
تاتا مارتینۆ، راهێنەری ئینتەرمەیامی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکدا دووپاتیکردەوە کە مێسی بە سەرەکی بەشداری لەم یارییەدا دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە