بەرەبەیانی سبەی مێسی یاری دەکات؟ تاتا وەڵام دەداتەوە

30-08-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن تاتا مارتینۆ لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بەرەبەیانی سبەی، کاژێر 02:30 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی ئینتەرمەیامی لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەمریکیدا، میوانداری یانەی ناشڤێڵ دەکات.
 
پرسیاری زۆربەی هاندەرانی لیۆنێل مێسی ئەوەیە، ئایا لیۆ بەشداری لەم یارییەدا دەکات؟
 
تاتا مارتینۆ، راهێنەری یانەی ئینتەرمەیامی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە.
 
تاتا گوتی "پێموایە ئەو یارییەی پێویست بوو پشووی پێبدەین، دوایاری بوو لە نیویۆرک، هەمان شت بۆ بۆسکێتسیش، بۆیە تاوەکو کێشەیەک نەبێت مێسی بە سەرەکی یاری دەکات".
 
لەبارەی بانگهێشتکردنی ژمارەیەک لە یاریزانەکانی یانەکەی بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکانی لە مانگەکانی ئەیلوول و ئۆکتۆبەر؟ تاتا گوتی "لەوانەیە یاریزانی پێویستمان نەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کانساس، بەڵام با بزانین چی روودەدات، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا، چونکە من راهێنەری هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی بووم، شانازیم بەوە هەیە کە زۆر لە یاریزانانم بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی یاریی بۆ هەڵبژاردە نیشتمانییە جیاوازەکان بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە