رووداو دیجیتاڵ
خافی میگێل، رۆژنامەنووسی ئیسپانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو بەربەستانەی کە لەلایەن یانەی ئاتلێتیک بیلباو و خێزانی یاریزانەکەوە دانراون لە بەردەم گواستنەوەکەی، یانەی بارسێلۆنا هەوڵەکانی خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەستێرە ئیسپانییە راگرت.
چیرۆکی بارسا و ویلیامز لە دەستپێکی یۆرۆوە بەردەوام بووە تاوەکو ئێستا و هیچ ئەنجامێکی روونی نەبووە، هەرچەندە کە بارسا ماوەیەکی زۆرە لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە، بەڵام ناگات بە ئەنجام و بەربەستەکان زیاتر دەبن.
ئەو دووانەیەی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دروستبوو لە نێوان لامین یاماڵ و نیکۆ ویلیامز، بینینیان لە بارسا لە وەرزی داهاتوو خەونی هەموو هاندەرێکی کەتەلۆنییە، هەر بۆیە لاپۆرتا دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت ئەو یاریزانە بهێنێتە ریزی یانەکەی.
یانەی ئاتلێتیک بیلباو لە پلانیدایە گرێبەستی نیکۆ ویلیامز درێژبکاتەوە و نرخی شکاندنی گرێبەستەکەشی لە 60 ملیۆن یۆرۆوە بکات بە 100 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ زیادکردنی مووچەی یاریزانەکە، کە ئێستا 7.5 ملیۆن یۆرۆیە، گرێبەستە پێشکەشکراوەکەی بارسا بۆ ماوەی 5 ساڵ بووە بە مووچەیەکی کەمێک بەرزتر.
نیکۆ ویلیامز بیر لەوە دەکاتەوە کە پرۆسەی گواستنەوەکەی بۆ ساڵێک دوابخات و لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بڕواتە یانە کەتەلۆنییەکە، بەڵام دیکۆ رایگەیاندووە کە شەمەندەفەری بارسا جارێکیتر نایەتەوە.
جگە لە یانەی بارسێلۆنا، یانەکانی چێڵسی و پاریس سانجێرمان لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی یانەی بیلباو و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بارسا لە رکابەرییەکی توندایە لەگەڵ ئەو یانانە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی نیکۆ ویلیامز
بە پێی فرانسوا گایاردۆ، نیکۆ ویلیامز ئەم وەرزە لە بیلباو دەمێنێتەوە و لە وەرزی داهاتوودا ئەو یاریزانە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێت بە درێسی ریال مەدریدەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ