ڤیدیۆ؛ فلۆمینێنسی 3 خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

30-07-2023
ئیحسان تاهیر
فلۆمینێنسی 1-0 سانتۆس
فلۆمینێنسی 1-0 سانتۆس
نیشانەکردن فلۆمینێنسی خولی بەرازیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی فلۆمینێنسی 3 خاڵی گرنگی لە خولی بەرازیل بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە پلەی چوارەمی ریزبەندیی خولەکە.
 
لە گەڕی 17ـی خولی تۆپی پێی بەرازیلدا، یانەی فلۆمینێنسی لەسەر یاریگەی ماراکانای بەنێوبانگ میوانداری یانەی سانتۆسی کرد و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
یارییەکە لە نیوەی یەکەمدا ئاستێکی مام ناوەندی هەبوو، هەردوولا نەیانتوانی مەترسییەکی ئەوتۆ بخەنە سەر گۆڵەکانیان، جگە لە لێدانێکی سزا، کە ناوبژیوانی یارییەکە بۆ فلۆمینێنسی هەژمارکرد، بەڵام لیۆناردۆ فێرناندێز لە جێبەجێکردنیدا سەرکەوتوو نەبوو.
 
لە نیوەی دووەم و لە خولەکی 77ـدا کانۆی یاریزانی ئەڵمانی، تاکە گۆڵی فلۆمینێنسی و یارییەکەی تۆمارکرد و 3 خاڵی یارییەکە بوونە بەشی خۆی و هاوڕێکانی.
 
بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانی فلۆمینێنسی گەیشتە 29 خاڵ و خۆی گەیاندە پلەی چوارەمی ریزبەندی، سانتۆسیش بە خاڵ لە پلەی چواردەدا مایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە