تێر شتیگن بارسێلۆنا دەترسێنێت


رووداو دیجیتاڵ

مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دەستەوارەیە دەکات کە لە لایەن یانەی چێڵسی پێشکێشیکراوە.

فرانک لامپارد، راهێنەری چێڵسی لە تواناکانی کێپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزی یانەکەی رازی نییە و دەیەوێت دەستبەرداری ببێت، لە دوایین یاریی یانەکەیشیدا لە پرێمەرلیگ بەشداریی بەو گۆڵپارێزە نەکرد.

تێرشتیگن، یەکێک لەو گۆڵپارێزانەیە، یانەی چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بۆ ئەوەی جێگەی کێپا پڕبکاتەوە و وەرزی داهاتوو بەرگری لە گۆڵی یانە لەندەنییەکە بکات.

گرێبەستی تێر شتیگن، لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا لە ساڵی 2022 کۆتاییدێت، ئێستا گفتوگۆی هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە راگیراوە، کاتێک پرسیاریش لە شتیگن کراوە لەبارەی مووچەکەی و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گوتوویەتی با چاوەڕوانبین.

بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، هەوڵەکانی بارسا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی شتیگن بەردەوامن، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکەش هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دەستەوارەیە دەکات کە لەلایەن یانەی چێڵسی پێشکێشکراوە.