رووداو ـ هه‌ولێر
یانه‌ی بۆكا جۆنیۆرزی ئه‌رجه‌نتینیی، له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین، یاریزانه نوێیه‌كه‌ی، دانیێل دی رۆسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا و یانه‌ی رۆمای به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ناساند.
دوای 18 ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ی رۆما، هه‌فته‌ی رابردوو دی رۆسی گه‌یشته بۆینس ئایرس بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی بۆكا جۆنیۆرز، كه ماوه‌ی گرێبه‌ستی نێوانیان ته‌نیا ساڵێكه.
دی رۆسی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌ڤانیدا، دووپاتیكرده‌وه كه دیێگۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتینی و نیكۆلاس بۆردیسۆی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری وه‌رزشیی یانه‌ی بۆكا رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له هێنانی ئه‌و بۆ بۆكا جۆنیۆرز.
دی رۆسی گوتی "بۆردیسۆ چه‌ندینجار له‌باره‌ی بۆكا جۆنیۆرزه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم، منیش كه گه‌نج بووم خۆم چه‌ند زانیارییه‌كم له‌سه‌ر ئه‌و یانه‌یه كۆكردبووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاوه‌كو نه‌بیته یاریزانی ئه‌م تیپه ناتوانی له مانای ئه‌وه تێبگه‌ی كه ببییه به‌شێك له تیپه‌كه، چونكه هه‌موو خۆشی و ورووژاندنهكه له سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌م تیپه و له حه‌ماسه‌ت و گه‌رموگوڕی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه دێت".
دی رۆسی هه‌روه‌ها گوتی "من كه هاتمه لێره بۆم ده‌ركه‌وت كه بۆكا جۆنیۆرز یانه‌یه‌كی جددییه، بیستبووم كه جددییه، به‌ڵام بۆم ده‌ركه‌وت كه زۆر جددیتره له‌وه‌ی من بیستبووم".
دی رۆسی له‌باره‌ی مارادۆناشهوه گوتی "زۆر زه‌حمه‌ته تۆ یاریزانێكی وه‌ك مارادۆنات خۆش نه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆ هانده‌ری یانه‌یه‌كی دیكه‌ش بی، به‌هۆی ئه‌وه‌وه من عاشقی بۆكا جۆنیۆرز بوومه، من عشقێكی شێتانه‌م بۆ بۆكا جۆنیۆرز هه‌یه".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ