بلاتەر گەندەڵییەکانی مۆندیالی قەتەری ئاشکراکرد

30-07-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن بلاتەر فیفا قەتەر
A+ A-
رووداو - هەولێر

جۆزێف سیپ بلاتەری سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بە تویتێک گەندەڵی و دەستوەردانی سیاسی لە مافی وەرگرتنی میوانداریکردنی مۆندیالی 2022ـی قەتەر ئاشکراکرد.

پێشتر چەند جارێک دەنگۆی ئەوە هەبوو کە قەتەر بە گەندەڵی ماف وەرگرتنی میوانداریکردنی مۆندیالی 2022ـی وەرگرتووە، بەڵام بلاتەر لە تویتێکدا ئەم بابەتەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند،قەتەر لەم کەیسەدا گەندەڵی کردووە و دەستەوەردانی سیاسی هەبووە.

بلاتەر لە تویتەکەدا نووسیویەتی، هەواڵێکی ناخۆش، قەتەر بە گەندەڵی تۆمەتبارە، ئەوان دۆسیەی وڵاتانی دیکەیان بە بەرتیلدان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەمەش بە یارمەتی نیکۆلا سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسا و میشێل پلاتینی سەرۆکی پێشووی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، بەمەش قەتەر توانیویەتی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2022 وەربگرێت، هەروەها بلاتەر دەڵێت، لە کتێبی تایبەتی ژیاننامەی خۆمدا تەواوی ئەم گەندەڵی و دەستوەردانە سیاسییە دەخەمەڕوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە