ڤیدیۆ؛ ئەرجەنتین بەبێ مێسی سێیەم بردنەوەی تۆمارکرد

 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سێیەم یاریی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمریکادا ئەنجامدا، بەبێ یارییکردنی لیۆنێل مێسی سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا.
 
ئەرجەنتین بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووبەڕووی پیرۆ بووەوە، لیۆنێل مێسی بەهۆی پێکانەوە بەشداریی لە یارییەکەدا نەکرد، بەڵام لە کاتی هاتنە ژوورەوەی تاوەکو چوونی بۆ شوێنی دانیشتنەکەی کامێرەی یارییەکەی لەسەر لانەدرا.
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمی یارییەکەدا، لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئەرجەنین تۆمارکرد و تانگۆی پێشخست.
 
لاوتارۆ بۆ ئاهەنگگێڕان چووە لای مێسی و باوەشیان بەیەکدیدا کرد.
 
لێدانێکی سزا بۆ ئەرجەنتین هەژمارکرا، لیوناردۆ پارێدێس لێدانەکەی جێبەجێکرد، بەڵام تۆپەکەی بەر ستوون کەوت و نەیتووانی ئەنجامەکە بۆ ئەرجەنتین زیادبکات.
 
لە خولەکی 86 لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش تۆمارکرد، ئەرجەنتینی زیاتر لە بردنەوەی یارییەکە نزیککردەوە.
 
لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا، یاریزانانی پیرۆ ناڕەزایەتییەکی زۆریان بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە پێشاندا.
 
ئەرجەنتین یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی بەدەستهێنا و بە خاڵی تەواوەوە لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەیە.
 
ئەرجەنتین تاکە هەڵبژاردەی بەشدارە لە کۆپا ئەمریکا لە دوای سێ گەڕ هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە و لە هەرسێ یارییەکەدا گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە.