رۆی کین دەبێتە راهێنەری ئازەربایجان

30-06-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن رۆی کین
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆی کینی راهێنەری ئێرلەندی دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئازەربایجان.

رۆژنامەکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئازەربایجان گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ رۆی کینی یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان.

گفتوگۆکان کۆتاییانهاتووە و لە 48 کاژێری داهاتوودا کین بە فەرمی دەبێتە راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە و بە مێدیاکان دەناسێنرێت.

کین تەمەنی 48 ساڵە و 14 ساڵ یاری بۆ هەڵبژاردەی ئێرلەندا کردووە، 12 ساڵیش لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بووە و یاری بۆ کردوون، لە کاری راهێنەرایەتیشدا راهێنەری ساندێرلاند و ئیپسویچ تاون بووە، لە هەڵبژاردەی ئێرلەندا و یانەکانی ئاستۆن ڤێلا و نۆتینگهام فۆرێستیش یاریدەدەری راهێنەر بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە