ڤیدیۆ؛ پۆرتۆ هەنگاوێکی دیکە لە نازناوی خولی پۆرتوگال نزیکبووە

30-06-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پۆرتۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی پۆرتۆ جێگەی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی پۆرتوگال بەهێزکرد، دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانەی پاکۆس دی فێرێرای بردەوە.

پۆرتۆ هەر زوو دەستی بە هێرشەکانی کرد و لە خولەکی شەش چانسیل ئیمبیمبا گۆڵێکی بۆ یانەکە تۆمارکرد.

دوای ئەم گۆڵە پاکۆس بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و پۆرتۆش لەپێناو زیادکردنی ژمارەی گۆڵەکانی هەوڵەکانیان چڕکردەوە، بەڵام هیچ یەکێک لە هەردوولا سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی پۆرتۆی میوان کۆتاییهات.

دوای بردنەوەی ئەم یارییە پۆرتۆ بە 70 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە و پاکۆس دی فێرێراش لە پلەی سێزدەیەم بە 31 خاڵ.

خولی پۆرتوگال تەنیا پێنج گەڕی ماوە و ئێستا پۆرتۆ بەجیاوازیی شەش خاڵ لە یانەی بێنفیکای رکابەری دوورە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە