ئه‌ڵمانیا بووه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا

30-06-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن ئه‌ڵمانیا
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئه‌ڵمانیا نازناوى جامى ئه‌وروپایان ده‌سته‌به‌ر كرد پاش سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر ئیسپانیا له‌ كۆتایى جامه‌كه‌ .

یۆرۆى ئه‌مساڵ له‌ پۆڵه‌ندا به‌رێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا پاش پیشاندانى ئاستێكى به‌رز توانى له‌ یاریى كۆتایى به‌ گۆڵێكى بێوه‌ڵام كه‌ میچیل تۆماریكرد له‌ لاوانى ئیسپانیا بباته‌وه‌و نازناوه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات .


به‌وه‌ش مانشافت بۆ جارى دووه‌م له‌سه‌ر ئاستى لاوان بووه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا پاش ئه‌وه‌ى ساڵى 2009 بووه‌ پاڵه‌وان بۆ یه‌كه‌مجار .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە