لویس سوارێز دەبێتە راهێنەری عێراق
رووداو - هەولێر
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند راهێنەرێکی کۆڵۆمبی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی یەکەمی عێراقی پێ دەدرێت.
عەبدولخالق مەسعود ئێوارەی دوێنێ لە شاری بەغداوە لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداوی راگەیاند، لویس سوارێزی راهێنەری کۆڵۆمبی نزیکترین راهێنەرە کە لەگەڵی رێکەوین و ئەرکی رابەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق وەردەگرێت.
ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی عێراق کۆبوونەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی راهێنەری تیپەکەیان ئەنجامدەدات.
مەسعود ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئەو راهێنەرە کۆڵۆمبیە تا شێوازیی کارکردنی لە عێراق دابنێن.