ڤیدیۆ؛ مێسی ئەمجارە نەیتوانی ئینتەرمەیامی لە دۆڕان رزگار بکات

رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی گەڕایەوە پێکهاتەی ئینتەرمەیامی، بەڵام تاکە گۆڵەکەی بەس نەبوو بۆ رزگارکردنی یانەکەی لە دۆڕان، کە سەرەڕای لەدەستدانی سێ خاڵی یارییەکە، ئینتەرمەیامی هەر لە پێشەنگ مایەوە.
 
ئینتەرمەیامی بە سەرکردایەتی مێسی، لەسەر  یاریگەی خۆیدا میوانداریی ئەتلەنتا یونایتدی کرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک پێیدۆڕا، بەمەش زنجیرەی 10 یاری بردنەوەی تیپەکەی راگرت.
 
سەبا لۆبزانێزدی لە خولی 44 و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 59 هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی ئەتلەنتا یونایتدی تۆمارکرد.
 
دوای چوار خولەک لیۆنێل میسی گۆڵێکی بۆ ئئنتەرمەیامی لە دەرەوەی هێڵی سزاوە تۆمارکرد.
 
لە کاتێکدا لیۆ و هاوڕێکانی هەوڵیان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە دەدا، جەمال تیاریش لە خولەکی 73 گۆڵی سێیەمی ئەتلەنتای تۆمارکرد و یارییەکە بە سەرکەوتنی تیپی میوان کۆتاییهات.
 
ئەم بردنەوەیە یەکەم بردنەوەی ئەتلەنتا یونایتد بوو لە ماوەی نزیکەی دوو مانگدا، کە دوایین بردنەوەیان دەگەڕێتەوە بۆ 31ـی ئادار و تەنیا چوارەم بردنەوەیان بوو لەم وەرزەدا.
 
سەرەڕای ئەو دۆڕاندنە، بەڵام مێسی و هاوڕێکانی دوای 17 گەڕ بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتدا مانەوە، ئەتلەنتا یونایتدیش بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە پلەی دوازدەیەمدایە.
 
لیۆنێل مێسی، لەم وەرزەدا لە 12 یارییدا 11 گۆڵی کردووە، کە گۆڵکاری ئینتەرمەیامییە بە هاوبەشی لەگەڵ لویس سوارێز.