یونس مەحموود: کێشەکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق چارەسەردەکەم

رووداو - هەولێر

یونس مەحموودی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق ئاماژە بە بەرەوپێشچوونی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەکات و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتییەکە و یانەی تەلەبەش دەدات.

لە کاتی گەشتی هەواڵە وەرزشییەکانی کاژێر 22:30 یونس مەحموودی بەربژێر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بووە میوانی رووداو و باسی لە چاکسازییەکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و کێشەکانی یانەی تەلەبەش کرد.

" من لەلایەن دەستەی گشتییەوە هەڵبژێردرام و خۆم بۆ سەرۆکایەتی بەربژێر کرد".

" هیچ کێشەیەک لە نێوان من و یەکێتی تۆپی پێی عێراقدا نییە، تەنیا کێشە هەمان بێت راو بۆچوونە جیاوازەکانمانە، بە دڵنیاییەوە من و یەکێتی تۆپی پێی عێراقیش یەک ئامانجمان هەیە ئەویش بەرەوپێش بردنی یەکێتی تۆپی پێی عێراقە، بەڵام دەڵێمەوە چەند شتێکی جیاواز هەیە لە نێوانماندا لە راو بۆچوونەکانماندا، دەمانەوێت گۆڕانکاری بکەین و ئاسانکاری بۆ وەرزشوانان بکەین، لە راستیدا هیچ کێشەیەک لە نێوان من و یەکێتی تۆپی پێی عێراقدا نییە، من خۆم ئێستا بەربژێری یەکێتی تۆپی پێی عێراقم".

"ئێستا بینینێکی روون هەیە لە تۆپی پێی عێراقدا، تەنیا چەند گیروگرفتێک هەیە لە نێوان دامەزراوە حکومییەکان و یەکێتییەکە، کێشە لە نێوان لێژنەی ئۆڵیمپی و یەکێتی تۆپی پێی وەزارەتی وەرزش و لاوان هەیە، ئێمە دەمانەوێت کێشەکان چارەسەبکەین و لە یەکدییان نزیکبکەینەوە بۆ بەرژەوەندی تۆپی پێی عێراق، ئەمەش بە پلانی پلان دەبێت، ئەم کێشانەوە کاریگەری لەسەر یانەکان و یاریزانان و تەنانەت هەڵبژاردەی نیشتیمانیش درووست دەکات، لەبەر ئەوە ئێمە خۆمان بەربژێر کردووە بۆ ئەوەی بتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین و نێوەندگیری لە نێوانیاندا بکەین و تۆپی پێی عێراق بخەینەوە سەر رێگەی راست".

"یانەی تەلەبە چەند کێشەیەکی هەبوو، چەند شتێک لە نێوان سەرۆکایەتی یانەکەدا هەبوو، کێشەکە گەورەبوو نامەوێت باس لە ناوەڕۆکی کێشەکە بکەم، پلانم هەیە دوای هەڵبژاردنەکان ئەم کێشانەش چارەسەر بکەم و لەگەڵ عەلا کازمی ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆدەبمەوە بۆ ئەوەی رێگە چارەیەک بۆ ئەم کێشانە بدۆزینەوە".

"ئێمە لە عێراق یاریزانی تازە هەڵکەوتوومان هەیە ، چ لە هەرێمی کوردستان و لە بەغدا و لە باشووریش، یاریزانی زۆر ئاستبەرزمان هەیە، دەبێت ئەو یاریزانانە ئاستیان بەرەوپێش بچێت و دەرفەتی ئەوەیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی تواناکانیان پیشانبدەن، ئەمە پلانی پێویستە و دەبێت پشتگیریان بکەین بۆ ئەوەی داهاتوویەکی باشیان هەبێت".