هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا داوای دوورخستنەوەی ستێرلینگ دەکەن
رووداو-هەولێر
هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نارەزایەتییان بەرامبەر تاتۆکەی قاچی رەحیم ستێرلینگ دەربڕی و داوایان کرد بەشداری مۆندیال نەکات.
دوای ئەوەی رەحیم ستێرلینگی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی لە قاچیدا تاتۆی چەکی ئێم 16 ی دروستکرد، بووە جێی مشتومڕی هاندەرانی یانەی مانسیتی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
هاندەران دوای بینیی تاتۆی قاچی یاریزانە 23 ساڵییەکە داواین کرد کە لە مۆندیال دووربخرێتەوە، چونکە ئەو تاتۆیەی ستێرلینگ کردوویەتی بە کارێکی ئابڕوو بەرانە ناوی دەبەن و دەڵێن دەبێت شەرم لە خۆی بکات کە تاتۆیەکی لەم شێوەی دروستکردووە چونکە دەبێتە هۆی خراپکردنی رەوشتی گەنجەکان و منداڵەکان .
رەحیم ستێرلینگ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی توانییان نازناوی پریمەرلیگ بۆخۆیان بەدەستبهێنن، دواتریش ستێرلینگ بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کراو بەشداری کەمپی مەشقی هەڵبژاردەکەی کرد بۆ مۆندیالی 2018 ی رووسیا.