هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا داوای دوورخستنەوەی ستێرلینگ دەکەن

30-05-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن رەحیم ستێرلینگ-ئینگلتەرا
A+ A-
رووداو-هەولێر

هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نارەزایەتییان بەرامبەر تاتۆکەی قاچی رەحیم ستێرلینگ دەربڕی و داوایان کرد بەشداری مۆندیال نەکات.

دوای ئەوەی رەحیم ستێرلینگی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی  لە قاچیدا تاتۆی چەکی ئێم 16 ی دروستکرد، بووە جێی مشتومڕی هاندەرانی یانەی مانسیتی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

هاندەران دوای بینیی تاتۆی قاچی یاریزانە 23 ساڵییەکە داواین کرد کە لە مۆندیال دووربخرێتەوە، چونکە ئەو تاتۆیەی ستێرلینگ کردوویەتی بە کارێکی ئابڕوو بەرانە ناوی دەبەن و دەڵێن دەبێت شەرم لە خۆی بکات کە تاتۆیەکی لەم شێوەی دروستکردووە چونکە دەبێتە هۆی خراپکردنی رەوشتی گەنجەکان و منداڵەکان .

رەحیم ستێرلینگ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی توانییان نازناوی پریمەرلیگ بۆخۆیان بەدەستبهێنن، دواتریش ستێرلینگ بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کراو بەشداری کەمپی مەشقی هەڵبژاردەکەی کرد بۆ مۆندیالی 2018 ی رووسیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە