هۆکارەکەی ئایینییە.. ئاردا گولەر نهێنی ئاهەنگەکەی ئاشکرا دەکات

30-04-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئاردا گولەر شێوازی ئاهەنگگێڕان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئاردا گولەر، یاریزانی موسڵمانیی یانەی ریال مەدرید، لە کاتی گۆڵکردندا، شێوازێکی تایبەتی ئاهەنگگێڕانی هەیە، کە ماوەیەکە پرسیار لەبارەی مەبەستی ئاردا لەو جۆرە ئاهەنگگێڕانە، سۆشیاڵ میدیاکانی تەنیوە.
 
گولەر کاتێک گۆڵ دەکات، بە بەرزکردنەوەی پەنجەی شایەتومانی دەستێک بەرەو ئاسمان و دانانی دەستەکەی دیکەی لەسەر دڵی ئاهەنگ دەگێڕێت.
 
ئاردا گولەری ئەستێرەی تورکیی یانەی ریال مەدرید، بۆ میدیاکانی تورکیا ئاشکرای دەکات، شێوازی تایبەتی خۆی بۆ ئاهەنگگێڕان لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵدا رەهەندێکی تایبەتی هەیە و پاڵنەرێکی ئاینیی هەیە کە لەسەری راهاتووە.
 
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی تورکی، کاتێک پرسیار لەبارەی نهێنی شێوازی ئاهەنگگێڕانی لێکرا، بە دانانی دەستێک لەسەر دڵ و بەرزکردنەوەی پەنجەی شایتومانی دەستەکەی دیکەی بەرەو ئاسمان؟ گولەر رایگەیاند کە مەبەستی لەو شێوازە ئاهەنگگێڕانە ئەوەیە کە "هەموو شتێک بەدەست خواوەیە"
 
ئەو یاریزانە، کە لە 25ـی شوباتدا تەمەنی بوو بە 19 ساڵ، گوتی "شێوازی ئاهەنگگێڕان بۆ گۆڵەکان لەسەر بنەمای متمانەیە، بڕوام بەوەیە کە هەموو شتێک لەلایەن خواوە دێت".
 
هەواڵی جێهێشتنی ئاردا گولەر لە هاوینی داهاتوودا لە یانەی ریال مەدرید. لە میدیاکان بڵاوبووتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە، کە لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە ریزەکانی تیپی شاهانەوە کردووە، لە دوایین یارییدا بەرامبەر ریال سۆسیداد لە لالیگادا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و گۆڵی بردنەوەی بۆ مێرینگێ تۆمارکرد، و دواتر کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا، بەفەرمی مانەوەی ئاردای لە ریزەکانی تیپەکەیدا پشتڕاستکردەوە.
 
لەم وەرزەدا، ئاردا گولەر لە 6 یارییدا دوو گۆڵی بە درێسی یانەی شاهانەوە تۆمارکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.