هەواڵی نوێ لەبارەی داهاتووی ئەنچێلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید

30-04-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەرچەند لە رکابەریی بردنەوەی نازناوی لالیگا دوورە و رکابەری بردنەوەی چامیپۆنزلیگ و جامی شا دەکات، بەڵام هێشتا بەتەواوی داهاتووی کارلۆ ئەنچێلۆتی، لەگەڵ یانەی ریال مەدرید دیارنییە.
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی، زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و رێز لە گرێبەستەکەی دەگرێت، لەکاتێکدا ناوی بە هەڵبژاردەی بەرازیلەوە بەستراوەتەوە و بەپێی میدیای ئەو وڵاتە، ئەنچێلۆتی راهێنەری داهاتووی بەرازیلە.
 
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە پێشهاتێکی نوێدا دەڵێت "پەیوەندیی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید و کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەکە ئەمساڵ لە هەرسێ ساڵی رابردوو باشترە، راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە ریال مەدرید دڵخۆشە و دەیەوێت لەگەڵ یانەکە بەردەوام بێت."
 
کارلۆ ئەنچێلۆتیی 63 ساڵ، لە 2021 بۆ جاری دووەم پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی وەرگرت، وەرزی رابردوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بۆ یانەی شاهانە بردەوە، ئەم وەرزەش تیپەکەی گەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە و دوو هەنگاوی ماوە بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوی پاڵەوانێتییەکە و لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیاشە، کە بردنەوەی ئەم دوو نازناوە هەڵوێستی راهێنەرەکە لە یانەکەدا زۆر لە ئێستا بەهێزتر دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە