هاری کەین بۆ مانچێستەر سیتی

30-04-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن هاری کەین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاری کەینی یاریزانی یانەی تۆتێنهام هەڕەشەی جێهێشتنی یانەی تۆتێنهام دەکات و وێستگەی داهاتووشی هەر لە پرێمەرلیگدا دەبێت، بەڵام لە یەکێک لەو یانانەی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان دەکەن.

ئەنجامەکانی ئەمساڵی تۆتێنهام وەک پێویست نین و ئەگەر هەیە یانەکە نەتوانێت هیچ بلیتێکی خولە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتوو وەرنەگرێت، ئەمەش وایکردووە هاری کەینی ئەستێرەی یانەکە هەڕەشەی جێهێشتنی یانەکە بکات لە وەرزی داهاتوودا.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە کە هاری کەین گوتەیەتی ئەگەر تۆتێنهام وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگدا نەبێت ئەوا ریزەکانی ئەو یانەیە جێدەهێڵێت، بەڵام ئێستا هاری کەین ئەوەی بە راشکاوانە بە کارگێڕی یانەکەی راگەیاندووە.

یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەیی خۆی پێشانداوە کەین بە 100 ملیۆن پاوەند بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام هێشتا هیچ دەنگۆیەک لەسەر ئەم دەستەوارەیەی مانچێستەر سیتی نییە، هیچ کام لەم دوو لایەنە لەسەر دەنگۆ یان راستی و درووستی ئەم هەواڵە لێدوانیان نەبووە.

بەشێک لە رۆژنامەکانی بەریتانیا دەڵێن، کەین بۆ وەرزی داهاتوو بە مسۆگەری لە تۆتێنهام نامێنێتەوە و مانچێستەر سیتیش نزیکترن یانەیە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە