کۆتینیۆ دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

30-04-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن فیلیپ کۆتینیۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیلیپ کۆتینیۆ نزیکە لە جێهێشتنی بارسێلۆنا و دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەیەکی پرێمەرلیگ.

ئەمساڵ فیلیپ کۆتینیۆ لە زۆربەی یارییەکاندا بەهۆی پێکانەوە لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا ئامادەنەدەبوو، لەو یارییانەی کە پێکانی نەبووە، ئاستی بە دڵی رۆناڵد کۆمان نەبووە و کەمترین یاری ئەنجامداوە لەم وەرزەدا.

چەند رۆژێک پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە یانەی ئێڤێرتۆن داوای ئەو یاریزانەی کردووە، رۆژنامەکانی بەریتانیاش بڵاویانکردووەتەوە یانە ئینگلیزییەکە گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەستپێکردووە، ئەمەش لەسەر داوای کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ئێڤێرتۆن بووە.

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن گفتوگۆکان بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە و ئەگەر هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بگەنە رێککەوتن و لەگەڵ کۆتاییهاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە گواستنەوەی کۆتینیۆ بۆ ئێڤێرتۆن رابگەیەنرێت.

چوونی کۆتینیۆ بۆ رکابەرە مێژووییەکەی یانەی لیڤەرپوولی یانەی پێشووی بۆ ماوەی 4 وەرز دەبێت، بڕی گرێبەستەکەش 40 ملیۆن پاوەند دەبێت، بەڵام باس لە مووچەی ئەو یاریزانە نەکراوە لە یانە ئینگلیزییەکەدا، بەمەش یانەی بارسێلۆنا رزگاری دەبێت لە یەکێک لەو یاریزانانەی کە خاوەن یەکێک لە بەرزترین مووچەکانن لە یانەکەدا، رەنگە هەر ئەمەش هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی بارسێلۆنا بە ئاسانی دەستبەرداری کۆتینیۆ ببێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە