لێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ یاری هەیە

30-04-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن پرێمەرلیگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پرێمەرلیگدا لێستەر سیتی بۆ پارێزگاریکردن لە پلەی سێیەم دەبێتە میوانی ساوسامپتۆن.

لە دەستپێکی یارییەکانی گەڕی 34ـی خولی ئینگلیزیدا، لە یاریگای سانت ماری کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان هەردوو یانە بەرامبەر یەکدی یاریدەکەن.

لێستەر بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی سێ یاریزانی بێبەش دەبێت، ئەوانیش هەریەکە لە هارڤی بارنێس، جەیمس جەستین، ویس مۆرگان کە هەرسێکیان پێکانیان هەیە.

لە ساوسامپتۆنیس پێنج یاریزان پێکانیان هەیە و بەشداریناکەن، ئەوانیش هەریەکە لە دانی ئینگز، ئۆریۆل رۆمیۆ، ویلیام سمالبۆن، میکێل ئۆبافیمی و ریان بێرتراندن.

ئەگەر رێوییەکان ئەم یارییە ببەنەوە، پێگەیان لە پلەی سێیەمی خولەکە قایمترد دەکەن و نزیکدەبن لەوەی بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکەن.

ساوسامپتۆنیش بە پێچەوانەی یارییەکانی سەرەتای وەرز ئێستا ئەنجامەکانی خراپن و یانەکە لەگەڵ یانەکانی خوارەوەی ریزبەندی لە رکابەریدایە و ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە بردنەوەیە بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت بگاتەوە یانەکانی ناوەڕاستی ریزبەندی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە