سیروانی نوێ هاتەوە پێشەنگی خولی کوردستان

30-04-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی نایابی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە خولی نایابی کوردستاندا برایەتی دۆڕا و پێشەنگی خولی لەدەستدا، سیروانی نوێش بە بردنەوەیەکی ئاسان لە زاخۆ هاتە پلەی یەکەم،  پێشمەرگەی هەولێریش لەگەڵ زاخۆ یەکسانبوو.

لە گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، سیروانی نوێ لە نێو یاریگای خۆیدا لەگەڵ زاخۆ یاریکرد و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە.

هەردوو گۆڵی سیروانی نوێ لە رێگەی یاریزانان عەبدولعەزیز مەحموود و پەیام ئەحمەدەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی برایەتی لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری شێروانەی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ پێدۆڕاند

سەفین مەنسوور تاکە گۆڵەکەی برایەتی تۆمارکرد و دوو گۆڵەکەی شێروانەش عەلی کاکەمینە و دانا کامەران تۆماریکردن.

لە پیرمامیش هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و هەندرێن بەرامبەر یەکدی یارییان کرد و یارییەکە بە یەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات.

هەریەکە لە فەرهەنگ وریا و عەبدوڵڵا سەربەست دوو گۆڵەکەی پێشمەرگەی هەولێریان تۆمارکرد و دوو گۆڵەکەی هەندرێنیش لەلایەن هێمن نازم و ماجید راشید تۆمارکران.

دوای کۆتاییهاتنی ئەم گەڕە سیروانی نوێ بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ هاتە پێشەنگی خولی نایابی کوردستان، هەریەکە لە یانەکانی شێروانە و برایەتی لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا دێن بە 7 خاڵ، پێشمەرگەی هەولێڕ و هەندرێن لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمن بە 5 خاڵ، زاخۆش لە هەموو یانەکان خراپترە و لە چوار یاریدا هەر چواری دۆڕاندووە و هیچ خاڵێکی نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە