ئەیاکس قاچێکی لە فایناڵ دانا

رووداو - هەولێر

یانەی ئەیاکس درێژەی بە ئەنجامە باشەکانیدا لە چامپیۆنزلیگ و ئەمجارە شکستی بە یانەی تۆتێنهام هێنا.

ئەیاکس هەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریکرد، بەڵام ئەنجامێكی باشی دەستەبەرکرد و لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا لە یاری چووندا بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی تۆتێنهامی بردەوە.

تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەش لە خولەکی 15 لە رێگەی دۆنی ڤان دی بێک تۆمارکرا.