ڤیدیۆ؛ ریڤەر پلەیت دەرفەتی چوونە پێشەنگی لەدەستدا

30-03-2024
ئیحسان تاهیر
هوراکان 1-0 ریڤەر پلەیت
هوراکان 1-0 ریڤەر پلەیت
نیشانەکردن هوراکان ریڤەر پلەیت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریڤەر پلەیت، لە جامی خولی ئەرجەنتین بە لەدەستدانی 3 خاڵ، دەرفەتی چوونە پێشەنگی لەدەستدا.
 
ریڤەر پلەیت بووە میوانی هوراکان، و بە ئەنجامی 0-1 دۆڕا، و هەلی گەیشتن بە پێشەنگی لەدەستدا.
 
هەر لە سەرەتاوە لابالا گۆڵێکی بۆ ریڤەر پلەیت تۆمارکرد، بەڵام بە پاساوی ئۆفساید رەتکرایەوە و دوای گەڕانەوە بۆ ڤاریش هەر رەتکرایەوە.
 
نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات و لە نیوەی دووەمدا یانەی خاوەن یاریگە باشتر دەرکەوت، و دوای چەندین هێرش، واڵتەر مازانتی لە خولەکی 77 توانی گۆڵی بردنەوە بۆ هوراکان تۆماربکات، بەڵام لەبەرئەوەی لە کاتی ئاهەنگگێڕاندا درێسی خۆی لەبەرکردەوە، ناوبژیوان کارتی زەردی پێدا و لەبەرئەوەی کارتی دووەم بوو، بووە کارتی سوور و دەرکرا.
 
هوراکان بە 10 یاریزان یارییەکەی تەواوکرد، و توانی تاوەکو دوافیکەی یارییەکە رێگری بکات لەوەی ریڤەر پلەیت گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکات.
 
ئەم سەرکەوتنە سێیەمین سەرکەوتنی هوراکان بوو لە کۆی 12 یاری، کە تاوەکو ئێستا ئەنجامی داوە، ریڤەریش بە سێ خاڵ لە دوای ئارجەنتینۆس جونیۆرزی پێشەنگی کۆمەڵەی ئەی ماوەتەوە، کە خاوەنی 24 خاڵە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە