ڤیدیۆ؛ سێ لێدانی سزای گەڕاندەوە و دۆڕان

30-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
دیماریا، هوگۆ سۆزا
دیماریا، هوگۆ سۆزا
نیشانەکردن دیماریا هوگۆ سۆزا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی سەرنجڕاکێشی خولی پۆرتوگالدا گۆڵپارێزی یانەی چاڤێس لە یاریی بەرامبەر بێنفیکا سێ لێدانی سزای گەڕاندەوە، بەڵام تیپەکەی دۆڕا.
 
لە گەڕی 27ـی خولی پۆرتوگال، یانەی بێنفیکا میوانداریی چاڤێسی کرد، لە خولەکی 21 لێدانێکی سزا بۆ بێنفیکا هەژمارکرا، بەڵام ئانخێل دیماریا لە جێبەجێکردنی لێدانەکەدا سەرکەوتوو نەبوو و گۆڵپارێزی چاڤێس لێدانەکەی گەڕاندەوە.
 
لە خولەکی 62 هوگۆ سۆزا گۆڵپارێزی یانەی میوان لێدانێکی دیکەی سزای گەڕاندەوە، بەڵام بەر لە لێدانەکە لەسەر هێڵی گۆڵ هاتە دەرەوە، بۆیە ناوبژیوان بڕیارییدا لێدانەکە دووبارەبکرێتەوە.
 
ئارسەر کابرال، لێدانە سزاکەی دووبارەکردەوە، بەڵام ئەمجارەش گۆڵپارێز گۆڵەکەی پاراست و لێدانی سزای بۆ جاری سێیەم گەڕاندەوە.
 
لە خولەکی 68 جواو نێڤێس گۆڵێکی بۆ بێنفیکا تۆمارکرد، یارییەکە بەو گۆڵە لە بەرژەوەندیی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
 
بێنفیکا بەبردنەوەی ئەم یارییە بووە خاوەنی 67 خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی پۆرتوگالە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە