زیدان ئیقباڵ ئیرەیی بە ژیانی نەیمار دەبات

30-03-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن زیدان ئیقبال نەیمار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

زیدان ئیقبال، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی،  ئارەزووەکانی خۆی لە دەرەوەی یاریگەدا ئاشکراکرد، گوتیشی "دەمەوێت ژیانی خۆم بە ژیانی نەیمار بگۆڕمەوە".
 
ئیقبال بە ماڵپەڕی مانچێستەر یونایتدی راگەیاند، نەیماری ئەستێرەی بەرازیلی دەخەمە پێشەنگی بژاردەکانم ئەگەر بتوانم ژیانی خۆم بگۆڕمەوە بە ژیانی ئەستێرەیەکی دیکەی وەرزشی.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رووداوە وەرزشییە جیهانییەی کە من بمەوێت سەیری بکەم، یاریی کۆتایی مۆندیالی کریکێتە لە نێوان هیندستان و پاکستان.
 
یاریزانی عێراقی، لەبارەی ئارەزووەکانی گوتی "هیوام ئەوەیە ببمە پزیشکی ددان، و دەمەوێت ئەزموونی شاخەوانی بکەم. هیوادارم سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکەم. زمانەکان کێشەیەک نین بۆ من. من شارەزام لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و  کەمێک پاکستانی".
 
ئەستێره عێراقییەکه، لەبارەی یەکەم یاری کە سەیری کردووه، دەڵێت "یارییەکی مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول بوو، بەڵام ساڵانێکی زۆر لەمەوەبەر".
 
زیدان لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی "شانازی بە نازناوی زیزۆوە دەکەم کە لەلایەن ژمارەیەک هاوڕێمەوە پێمدراوە".
 
رۆژنامە بەریتانییەکان پەسنی ئەو ئاستەیان دا، کە ئیقباڵ لە یارییە دۆستانەکەی ئەم دواییەی نێوان عێراق و رووسیادا نیشانی دا، داواشیان کرد لە یارییەکانی داهاتووی لە خولی نایابی ئینگلیزیدا لەگەڵ مانچێستەر یونایتددا بەشداری پێبکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە