نۆیەر هەڕەشەی جێهێشتنی بایرن میونشن دەکات

30-03-2020
رووداو وەرزشی
A+ A-

 

مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بەمەرج رازیی دەبێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باڤارییەکە نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کرد "ئیدارەی یانەی بایرن مونشن، سەرکەوتوو نەبوو لە رازیکردنی مانوێل  نۆیەر بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، کە ئامادەبوون بۆ 2 ساڵی دیکە گرێبەستەکەی بۆ نوێ بکەنەوە، بەڵام نوێیەر دەیەوێت گرەنتی مانەوەی زیاتر لە یانەی بایرن میونشن بکات".

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات "نۆیەر بەو مەرجە رازی دەبێت کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن نوێبکاتەوە، کە تاوەکو هاوینی 2025 لەگەڵ بایرن بەردەوام بێت، ئەمەش داواکارییەکە، کە یانەی بایرن پێی بێزار بوون، چونکە تاوەکو ئەوکات، تەمەنی گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتە 39 ساڵ".

چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیی، رۆژنامەکانی بەریتانیا باس لەوە دەکەن، یانەی چێڵسی ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ مانوێل نۆیەر واژۆ بکات، لەکاتێکدا ئەگەر بێت و ریزەکانی یانەی بایرن میونشن جێبهێڵێت.

نۆیەری تەمەن 34 ساڵ، ماوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2021 کۆتایی دێت، ئەمەش بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکەی شپرزە کردووە، بۆ ئەوەی پێش کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە، هەردوولا بگەنە رێکەوتنی کۆتایی بەمەبەستی مانەوەی نوێیەر لە بایرن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە