ماسیمیلیانۆ ئالێگری نابێتە راهێنەری پاریس سانجێرمان

30-03-2018
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن پابەندە بە گرێبەستەکەی
A+ A-
رووداو – هەولێر

کەسێکی زۆر نزیک لە ماسیمیلیانۆ ئالێگری ئیتالی و راهێنەری یانەی یوڤێنتوس ئاشکرایکرد، ئەو راهێنەرە پابەندە بە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس و تاوەکو 2020 لەگەڵ خانمە پیرەکە دەمێنێتەوە.

ئەو کەسە نزیکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی راگەیاندووە، هیچ بەرپرسێکی یانەی پاریس سانجێرمان پەیوەندییان بە ئالێگری نەکردووەو هیچ دەستەوارەیەکیش لە یانە فەرەنسییەکە بۆ ئەو راهێنەرە نەهاتووە بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی سانجێرمان بکات، هەروەها رونیکردووەتەوە، ئالێگری بە کارگێڕی یانەکەی راگەیاندووە رێز لە گرێبەستەکەی دەگرێت و تاوەکو کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە یانەکەی دەمێنێتەوەو نابێتە راهێنەری هیچ یانەیەکی دیکە.

ماوەیەکە لە رۆژنامەکانی ئیتالیا و فەرەنسا چەندین جار هەواڵ لەسەر وەگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن ئالیگریەوە بڵاوکرانەونەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە