رووداو دیجیتاڵ
دوای کۆتاییهاتنی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ، ریکۆردی خێراترین یاریزانەکان ئاشکرابوون و یاریزانێکی جیاواز لە پلەی یەکەمە.
ریزبەندییەکە لەسەر بەرزترین خێرایی تۆمارکراوی یاریزانەکانە لە قۆناخی خول و ئەنجامەکانی بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
1- ئێرلینگ هالاند 36.6 کم/کاژێر
ئەستێرەی نەرویجی و یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی، ئێرلینگ هالاند لە پلەی یەکەمی خێراترین یاریزانەکانی چامپیۆنزلیگە، ئەو یاریزانە سەرەڕای باڵا بەرزەکەی کە نزیکەی 194 سم دەبێت ریکۆردی خێراترین یاریزانی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگی تۆمارکردووە.
2- ئەشرەف حەکیمی 36.5 کم/کاژێر
ئەستێرە مەغریبییەکە، یەکێک بوو لە گرنگترین هۆکارەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرمان بۆ پاشکۆی چامپیۆنزلیگ و بە جیاوازییەکی کەم لە هالاند، پلەی دووەمی خێراترین یاریزانی چامپیۆنزلیگی گرتووە.
3-ماتیۆس نونێز 36.3 کم/کاژێر
ناوەڕاستکاری پۆرتوگالیی مانچێستەر سیتی، لە چەند شوێنێکی جیاواز یاری بۆ یانە ئینگلیزییەکە دەکات و خێراییە تایبەتەکەی وایکردووە بتوانێت لە باڵەکانیش یاریبکات.
4- ماما بالدێ 36.1 کم/کاژێر
ئاستە نایابەکەی یانەی برێست، یەکێک بوو لە سوپرایزەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، هێرشبەرە گینیا بیساوییەکەی سوپرایزێکی دیکە بوو، ئەو یاریزانە چوارەم بەرزترین ریکۆردی خێرایی تۆمارکردووە.
5- نیکۆلاس کون، شەمسەدین تالیبی 35.9 کم/ کاژێر
نیکۆلاس کون، ئەستێرەی ئەڵمانیی یانەی سێلتیک و شەمسەدین تالیبی، ئەستێرەی بەلجیکیی یانەی کڵەب بروج، بە تۆمارکردنی خێرایی 35.9 کم/کاژێر، لە پلەی پێنجەم دێن.
6- کیلیان ئێمباپێ 35.7 کم/کاژێر
ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، کیلیان ئێمباپێ، بە خێراییە ناوازەکەی ناسراوە و لە ریزبەندیی ئەمساڵدا، شەشەم بەرزترین ریکۆردی خێرایی تۆمارکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ