وردەکارییەکانی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ

30-01-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چامپیۆنزلیگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یارییەکانی قۆناخی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا کۆتاییهاتن، 8 یانە راستەوخۆ گەیشتنە قۆناخی 16 و 16 یانەی دیکە لە قۆناخی پلەی ئۆفدا بەرامبەر یەکدی یاریی دەکەن و هەشت یانەی دیکە دەگەنە قۆناخی داهاتوو.
 
شەوی چوارشەممە، بۆ یەکەمجار لە مێژووی تۆپی پێدا 18 یاری لە یەک کاتدا ئەنجامدران و قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە کۆتاییهات.
 
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، سەرەڕای دۆڕانی بەرامبەر ئایندهۆڤن، بە یەکەمی ریزبەند گەیشتە قۆناخی داهاتوو، بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ ئاتالانتا یەکسانبوو و بە دووەمی ریزبەند خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
 
ئەو یانانەی گەیشتوونەتە قۆناخی 16
 
لیڤەرپوول
بارسێلۆنا
ئارسیناڵ
ئینتەرمیلان
ئاتلێتیکۆ مەدرید
بایرلیڤەرکوزن
لیل
ئاستۆن ڤیلا
 
ئەو یانانەی لە قۆناخی پلەی ئۆف یاری دەکەن
 
ئاتالانتا
بۆرووسیا دۆرتموند
ریال مەدرید
بایرن میونشن
میلان
ئایندهۆڤن
پاریس سانجێرمان
بێنفیکا
 
مۆناکۆ
برێس
فاینۆرد
یوڤێنتوس
سێلتیک
مانچێستەر سیتی
سپۆرتینگ لیسبۆنا
کلەب برووج
 
کەی تیروپشکە و یارییەکان کەی دەکرێن
 
رۆژی هەینی 31-1-2025 تیروپشکی قۆناخی پلەی ئۆفی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا رادەکێشرێت و رێڕەوی ئەو یانانەی لەو قۆناخەدا یاری دەکەن بە تەواوی دەردەکەوێت.
 
لە رۆژی 11 و 12ـی مانگی 2 یارییەکانی چوونی قۆناخەکە بەڕێوەدەچن، رۆژی 18 و 19ـی هەمان مانگ، یاریی گەڕانەوە دەکرێن و ئەو هەشت یانەیە یەکلادەبنەوە کە دەگەنە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
 
دوای کۆتاییهاتنی ئەو قۆناخە، رۆژی 21-2 تیروپشکی قۆناخەکانی 16، 8 و پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێن.
 
رۆژی 8 و 9ـی مانگی 4 یارییەکانی چوونی قۆناخەکە دەکرێن، رۆژی 15 و 16ـی نیسان یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخەکە دەکرێن و چوار یانە لە قۆناخی پێشکۆتایی دەمێننەوە.
 
رۆژی 29 و 30ـی ئەو مانگە، یارییەکانی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچن، رۆژی 6 و 7ـی 4 یارییەکانی گەڕانەوە دەکرێن و دوو یانە دەگەنە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
 
یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، رۆژی 31-5-2025 لەسەر یاریگەی ئالیانز ئارێنا لە میونشن دەکرێت، براوەی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە جگە لە جامی پاڵەوانێتییەکە 25 ملیۆن یۆرۆ وەکو خەڵاتی دارایی وەردەگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە