رووداو دیجیتاڵ
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، رایگەیاند کە ئەرکی داهاتوویان زەحمەتە لە چامپیۆنزلیگدا، چونکە یان رووبەڕووی پاشای پاڵەوانێتییەکە دەبنەوە یان دووەم پاشای چامپیۆنزلیگ. دەشڵێت "دڵنیام ئەوانیش بە روبەڕووبوونەوەی ئێمە دڵخۆش نین".
لە دوایین گەڕی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا، مانچێستەر سیتی 3-1 لە کلۆب برووجی بردەوە و مانەوەی خۆی لە پلەی ئۆفی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد.
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا، پێپ گواردیۆلا دووپاتیکردەوە کە ئەوان بۆ دوای دوو هەفتە باشتر دەبن لە ئێستا.
پوختەی قسەکانی راهێنەری مانچێستەر سیتی بەمشێویە بوو:
نەخێر، ئێستا ناتوانین چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئەو ساڵەی سەرکەوتنمان بەدەستهێنا هەمیشە پێموابوو چامپیۆنزلیگ دەبەینەوە. تیپێک کە لە ژیانیدا، لە تەواوی مێژووی خۆیدا جارێک چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە. کەواتە، نەخێر، من زۆر پراکتیکیم. واقیع واقیعە. ئەوان ریال مەدرید و بایرن میونشن ئەزموونیان لە ئێمە زیاترە، لەوانەیە ریال مەدرید کێشەی هەبێت بەڵام دوایین یارییەکان کە گەڕاونەتەوە ئەنجامەکانیان بەپێی یاریکردنیان بووە. بایرن میونشن تاوەکو ئێستا وەرزێکی باوەڕپێنەکراوی لەگەڵ ڤینسێنت بەسەربردووە. بەڵام ئەوەی من گوتم، ئەگەر سبەی ناچاربین یاری بکەین قورس دەبێت. بەڵام دوو هەفتەی دیکە نازانم دۆخەکە چۆن دەبێت. یاریزانان لە ژووری جلگۆڕین دەیانگوت بایرن میونشن یان ریال مەدرید، باشە ئێمە ئامادەکاری باش دەکەین و خۆمان ئامادە دەکەین، تاقی دەکەینەوە و دەبینین چی روودەدات.
ئێمە شایەنی ئەوەین بەرامبەر ریال یان بایرن یاری بکەین. ئێمە دەتوانین باشتر بین. لەوانەیە بەختمان باش بووبێت. نازانم ئەوان دڵخۆشن بە یاریکردن بەرامبەر ئێمە، بەڵام دۆخەکە ئاوایە. کەواتە، کەواتە رووبەڕوویان دەبینەوە بایرن یان مەدرید، مەدرید یان بایرن. یەکێکیان پاشای پێشبڕکێکەکەیە، ئەوی دیکەشیان لەوانەیە پاشای دووەم یان سێیەمی پێشبڕکێکە بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ